ناوهڕۆك
شێرپەنجەی گەدە
شێرپەنجەی گەدە یەکێک لە شێرپەنجە بەربڵاوەکانە لە جیهان کە لە پیاواندا دوو بەرامبەری ژنان دەبینرێت، لە یابان بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجە شێرپەنجەی گەدەیە هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشیە هێشتا دیار نییە بەڵام هەندێ هۆکاری جوگرافی و ژینگەیی لە توشبوون بەم نەخۆشیە دەوری هەیە ، بەکارهێنانی هەندێ جۆر خۆراک لەوانە ماسی دودی،، خواردنی سوێر، لە دەرکەوتنی ئەم نەخۆشیە دەوری هەیە.
نیشانەکانی
- ئارەزوو نەکردنی خۆراک
- هەست کردن بە پڕی مەعیدە
- باش هەرس نەکردنی خۆراک
- سک ئێشە
- هەڵ هێنانەوەی خوێن
- سوتانەوەی سەر دڵ
- کەم بوونی کێش
- زوو تێر بوون
بە سوود وەرگرتن لە (ئیندۆسکۆپی) هەڵگرتنی یەکێک لە مەمیلەکانی ناو گەدە بۆ پشکنین تا بزانرێت کە ئایا توشی شێرپەنجە بووە یان نا لە کاتێکدا کە هێشتا شێرپەنجەکە تەواو پەرەی نەسەندووە دەتوارێت ئەو پارچەیەی کە توشی شێرپەنجە بووە لاببرێت.
سەرچاوەکان
4774 بینین